لە سلێمانی دوو كەس بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیر دەكرێن

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دوو كەس بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیر دەكرێن

وێنەی مەڕە دزراوەکان - پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

پۆلیس دوو تۆمەتباری دزینی ئاژەڵیان دەستگیرکردووە، 170 سەر مەڕی هاونیشتمانییەکیان لە سلێمانی بردبوو.


وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی دزینی ئاژەڵ تۆمارکراون، بەشێک لە تۆمەتباران ئاژەڵەکانیان بردووەتە شاری دیکە بۆ ساغکردنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانیەکی مەڕدار چووەتە پۆلیسی سلێمانی سکاڵای تۆمار کردووە 170 سەر مەڕی لێ دزراوە، دوای گەڕان لە سنووری چەمچەماڵ  مەڕەکان دۆزراونەتەوەو گەڕێنراوەنەتەوە بۆ سلێمانی، دواتر بە هاوکاری نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دووكان، ئەوانەی تۆمەتبار بوون بە دزینی مەڕەکان دوو کەس بوون، دەستگیرکراون.


زانیاريی زیاتر: پۆلیسی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی هەردوو تۆمەتبار (ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی‌ 1986) ڕاگەیاند، بەپێی مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون.

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: