پاسێک لە چین خۆی دەكات بەنێو خەڵكدا و گیانلەدەستدانی لێدەكەوێتەوە

شەیری بکە لە:
پاسێک لە چین خۆی دەكات بەنێو خەڵكدا و گیانلەدەستدانی لێدەكەوێتەوە

وێنەی پاسەکە - میدیای چین

ئاڤا نیوز


پاسێکی قوتابخانە لە چین، خۆی دەكات بەنێو خەڵكدا و بەهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستدا كە پێنجیان قوتابین.


وێنە گەورەكە: لە چین ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكان دروست بووە، لە پارێزگای شاندۆنگ پاسێكی قوتابخانە خۆی كردووە بەنێو خەڵكدا.


بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە: شۆفێرەکە "کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە" و پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و شۆفێرەكەش دەستگیركراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و وا دەرکەوتووە کە خەڵک لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا گیریان خواردووە بە پێی بڵاوکراوەکان تا ئێستا 11 کەس گیانی لەدەستداوە كە پێنجیان خوێندكارن.
  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: