بایدن: نەتانیاهۆ هەوڵی پێویست نادات بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان

شەیری بکە لە:
بایدن: نەتانیاهۆ هەوڵی پێویست نادات بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان

جۆ بایدن - سەرۆکی ئەمریکا - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەوڵی پێویست نادات بۆ ئەوەی لەگەڵ حەماس ڕێكبکەوێت و بارمتەکان ئازادبکات.


وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانەی بایدن دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی كوشتووە کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە غەززە دەستبەسەرن.


لێدوانی فەرمی: کاتێک ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لە بایدن کرد، ئایا نەتەنیاهۆ هەوڵی تەواوی داوە بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان، بایدن گوتی: نەخێر، بەڵام دانوستانکاران زۆر نزیکن لە گەیشتن بە پێشنیازی کۆتایی بۆ ئەوەی بیخەنە بەردەم ئیسرائیل و حەماس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: