توركیا سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات

شەیری بکە لە:
توركیا سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات

یەکێک لەو ناوچانەی تورکیا بۆردوومانی کردووە - ڕێکخراوی سی پی تی

ئاڤا نیوز  

 
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی چۆمان و ماوەت و قەندیل، لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن.


لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPT ئه‌مریکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا،  هەواری مەڕدارەکانی گوندی کوێرەکانی  و چیای ئاسۆسیان لە قەزای ماوەت بەچڕی بۆردوومان کرد.


زانیاریی زیاتر: کەمێک دوای بۆردوومانەکەی ماوەت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو جار شاخی کۆخەیان لە نزیک گۆمی بێکۆدیان لە قەزای چۆمان بۆردوومان کرد و بەهۆی بەهێزیی بۆردوومانەکەوە دانیشتووانی قەزای چۆمان هەستیان بە بۆردومانەکە کردووە. کامەران عوسمان وای گوت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا چوار فڕۆکە، دووانیان بۆ پشکنین و دووانەکەی دیکە جەنگین، بە ئاسمانی قەندیل دا دەسوڕێنەوە، هەنگاو محەمەد، پەیامنێری ئاڤا نیوز ڕایگەیاند:  گوندی سنووری ناودەشتە لەبناری قەندیل، بۆردومان کراوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەهۆی مەترسیی بۆردوومانەوە هیچ تیمێکی ئاگرکوژێنەوە ناتوانێت بچێتە شوێنەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: