وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كابینەی نۆ ڕێگای 210 گوندی قیرتاوكردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

 بەردی بناغەی پرۆژەی تێکەڵەرێژکردن و فراوانکردنی ڕێگای 17 گوندی مەنگوڕایەتی دانرا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت کابینەی نۆ ڕێگای 210 گوندی قیرتاوکردووە.


وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە چاککردنی ڕێگەی گوندەکان دەدات، لەپێناو ئاسانکاری هاتوچۆکردنی دانیشتووانەکەی.


لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: تائێستا نزیکەی 210 گوند ڕێگاکانیان قیرتاوکراوە، ئەمڕۆش فراوانکردن و تێکەڵەڕێژکردنی ڕێگای 17 گوندی مەنگوڕایەتییە.


باکگراوند: مەنگوڕایەتی چەند گوندێک لەخۆدەگرێت و سەر بە قەزای پشدەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینە، دانیشتووانەکەی زیاتر بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: