پۆڵەندا مووشەکەکانی ڕووسیا دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
پۆڵەندا مووشەکەکانی ڕووسیا دەخاتە خوارەوە

ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ڕووسیا، وێنە: ABC news

ئاڤا نیوز

 

لە میانی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا، پۆڵەندا فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی گەیاندە سنووری ئۆکراینا بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا  ڕاگەیاند: وارشۆ 'ئەرکی دەستووری' هەیە بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی ئۆکراینا کە لە ڕێگادان بۆ لێدان لە خاکی پۆڵەندا.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، هەفتەی ڕابردوو داوای لە گەلانی ئەوروپا کرد، کە هاوکاربن لە خستنەخوارەوەی مووشەک لە ئاسمانی وڵاتەکەی.

 

ئەمەش بزانە: ڕووداوێکی هاوشێوە لە مانگی 12ی ساڵی 2023 ڕوویدا، کاتێک مووشەکێکی ڕووسی بۆ ماوەی چەند خولەکێک هاتە ناو ئاسمانی پۆڵەندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: