ئەمریکا دەست بەسەر 200 پاكێجی سەربازیی ئێراندا دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا دەست بەسەر 200 پاكێجی سەربازیی ئێراندا دەگرێت

بەشێک لەو کەلوپەلە سەربازییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، سەرچاوە؛ سێنتکۆم

ئاڤا نیوز 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەكی پێشكەوتووی ئێرانیدا گرتووە كە بۆ حوسییەكان دەنێردران.

چی ڕوودەدات: كەشتییە گەڕۆكەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە دەریای عەرەب بەردەوام پشكنین بۆ ئەو كەشتی و بەلەمانە دەكەن كە هاتووچۆ دەكەن، لەو پرۆسەیەدا ئەمڕۆ دەستیان بەسەر 200 پاكێجی تایبەتی ئێرانیدا گرتووە.

لێدوانی فەڕمی: فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە: "پاکێجەکان پێكهاتبوون لە مووشەكی بالیستیی مامناوەند، كەرەستەی پێویستی سەربازی، دژەتانكی دەریایی و ڕێنیشاندەری مووشەكی ژێردەریایی، ئێران بۆ حووسییەكانی ڕەوانە كردبوو".

مایکل ئیریک کوریلا، فەرماندەی سێنتیکۆم دەڵێت: "ئەمە یەكێكە لە چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەکە، كە بەردەوامە لە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ حوسییەکان، ئەمە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: