كەناڵی حوڕەی عێراق دادەخرێت

شەیری بکە لە:
كەناڵی حوڕەی عێراق دادەخرێت

لۆگۆی کەناڵی حوڕە عێراق

ئاڤا نیوز


پاش نزیکەی 20 ساڵ، کەناڵی "حوڕەی عێراق" پەخشی ڕاگرت و سەرجەم نووسینگەکانی لەدەرەوە و ناوەوەی عێراق داخست. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، ئەمڕۆ بەفەرمانێکی کتوپڕی کارگێڕیی کەناڵی حوڕە،  کە کۆمپانیای MBN  لەواشنتنەوە بەڕێوەی دەبات، کارەکانی کەناڵەکەی سڕ کرد و سەرجەم نووسینگەکانی لەواشنتن و وڵاتانی عەرەبی داخست، لەنێویاندا نووسینگەی سەرەکیی کەناڵەکە لە عێراق، کە دەکەوێتە شاری هەولێر.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکان هۆکاری داخستنی کەناڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی 20 ملیۆن دۆلار لەکۆی گشتی بودجەی ساڵانەی کەناڵەکە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە دابین دەکرا.

 

زانیاریی تایبەت: لە ڕابردوودا بە چەند قۆناغێک کارمەندانی کەناڵەکە ژمارەیان کەمکراوەتەوە و لەکار لادراون، لەدواین قۆناغدا ئەمڕۆ 160 کارمەندی کەناڵەکە لەکار لادران، کە نزیکەی 30 کارمەندیان لە نووسینگەی هەولێری کەناڵەکە کاریان دەکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: