سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا دەستبەرداری پارتەکەی دەبێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا دەستبەرداری پارتەکەی دەبێت

مێهمێت قاسم گوڵپنار

ئاڤا نیوز

 

مێهمێت قاسم گوڵپنار، سەرۆک شارەوانی شانلی ئورفا سەر بە پارتی ڕەفایی نوێ، دەستلەکاركێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی ڕاگەیاند و سەربەخۆ کاردەکات.


وێنە گەورەکە: گوڵپنار لە هەڵبژاردنەکانی 31 ی ئاداری ئەمساڵ، وەک سەرۆک شارەوانی شانلی ئورفا سەر بە پارتی ڕەفایی نوێ بە بەدەستهێنانی 38%ی دەنگەکان هەڵبژێردرابوو.

 

لێدوانی فەرمی: گوڵپنار ڕایگەیاند: من تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئێوە زۆر ڕوون و ڕاشکاوانە کارم کردووە، بۆ ئەوەی بتوانم دوور لە کاری حیزبی باشتر خزمەت بەو شارە بکەم، بڕیارم داوە سەربەخۆ لە کارەکەم بەردەوام بم.


باکگراوند: پارتی ڕەفایی نوێ لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 31 ی ئادار تەنیا توانیان دوو شارەوانی مسۆگەر بکەن ، یەکێکیان لە شانلی ئورفا و ئەوی دیکە لە یۆزگەتا بوو.  

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: