بەكتریا لەنێو بەرهەمێكی جووتیارانی دەشتی بیتوێن بڵاودەبێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشییەکی بەکتریا( جووتیاران پێی دەڵێن لاڕەشە) لەنێو بەرهەمی کونجی لە دەشتی بیتوێن و گوندی قەمتەران بڵاوبووەتەوە و زیانی بە کشتوکاڵی بەشێک لە جووتیاران گەیاندووە.


لێدوانی فەرمی: یەکێک لەجووتیارانی ناوچەکە دەڵێت مانگێکە هەستمان بەو نەخۆشییە کردووە و دەرمانمان بۆ هێنا، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و بەرووبوومەکەمان زۆربەی وشک بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین چوونەتە ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی بەکتریاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، چەند هۆکارێکیشیان بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریاکە دیاری کردووە لەوانەش کەشوهەواو جۆری تۆوەکەی و شێوازی ئاودانی.


چارەسەر: بەگوتەی تیمی کشتوکاڵی ڕاپەڕین پێویستە جووتیاران پێش چاندنی هەر بەروبوومێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ بکەن و ڕێنمایی وەربگرن.


بۆچی گرنگە: جووتیاران بە ڕاوێژکردن بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی کشتوکاڵ لەکاتی زەوی چاندن بە بەرووبوومی جیاواز، لە زیانی ماددی دەپارێزرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: