مانگرتنی گشتی لە ئیسرائیل ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
مانگرتنی گشتی لە ئیسرائیل ڕاگەیێنرا

خۆپیشاندانی ئیسرائیل، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی سەندیکای کرێکاری هیستادروت لە پێناوی ئاگربەستی غەززە 'فەرمانی مانگرتنی' تەواوی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: دوای دۆزینەوەی تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیل لە تۆنێلەکانی غەززە، ناڕەزاییەکان بەرامبەر بە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ زیاتر بوون و کەسوکاری بارمتەکان داوا دەکەن لە پێناو بەردانی بارمتەکان، حکومەت بە ئاگربەست ڕازی ببێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئارنۆن بار دەیڤید، سەرۆکی سەندیکای هیستادروت، ڕایگەیاند "پێویستە کۆتایی بە پشتگوێخستنی بارمتەکان بهێنین. من گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کە تەنیا دەستوەردانی ئێمە دەتوانێت ئەوانە ڕاچڵەکێنێت کە پێویستییان بە ڕاچڵەکینە."

 

زانیاریی زیاتر: مانگرتنەکە لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 2-9-2024، دەستپێدەکات و تەواوی سێکتەرە ئابوورییەکانی سەرتاسەری ئیسرائیل، لە ناویشیاندا فڕۆکەخانەکانی تێلەڤیڤ، دەگرێتەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیستادروت گەورەترین سەندیکای کرێکاریی ئیسرائیلە و زیاتر لە 800 هەزار ئەندامی هەیە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: