خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبای عێراق دوا دەکەوێت

شەیری بکە لە:
خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبای عێراق دوا دەکەوێت

وەزارەتی کارەبای عێراق

ئاڤا نیوز 


بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا ماوەی 45 ڕۆژە مووچەکانیان وەرنەگرتووە، کێشە لەنێوان وەزارەتی کارەبا و دارایی عێراق دروست بووە.


وێنە گەورەکە: مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق بۆ چەندین جارە دوا دەکەوێت، فەرمانبەرانی کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای باشوور مانگ و نیوێکە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووە.


لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و دەستەی حەشدی شەعبی هیچ وەزارەتێکی دیکە لە عێراق موووچەکانیان دوانەکەوتووە.


هۆکارە زانراوەکان: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا، 50٪ لە پارەی باجی وەزارەتەکە و 50٪یش لە وەزارەتی دارایی خەرج دەکرێت، بەهۆی دواکەوتنی پارەی باج وەزارەتی دارایی ئامادە نییە پارەکە بنێرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا موووچەی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی خەرج بکرێت و پێشتریش وەزارەتەکە بڕیاریدابوو مووچەی دەستەی حەشدی شەعبی خەرج بکرێت، بەڵام هێشتا خەرج نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: