بزووتنەوەی تاڵیبان یاسای "تووند" دژی ژنان جێبەجێ دەكات

شەیری بکە لە:
یاساکە ڕەفتار و شێوازی قسەكردن و جلوبەرگی ژنان ڕێكدەخاتەوە

یاساکە ڕەفتار و شێوازی قسەكردن و جلوبەرگی ژنان ڕێكدەخاتەوە

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی تاڵیبان ڕەشنووسی یاسایەكی نوێ جێبەجێ دەكات کە لە 35 ماددە پێكدێت و ڕەفتار و شێوازی قسەكردن و جلوبەرگی ژنان ڕێكدەخاتەوە.

 

وێنە گەورەكە: حكومەتی تاڵیبان بۆ ڕێكخستنەوەی كاری ژنان لە وڵاتەكەدا چەند یاسایەكی نوێ دەردەكات، كە شێوازی ژیان، ڕەفتار،  جلوبەرگ و چوونە دەرەوە و قسەكردن لەگەڵ پیاواندا دەگۆڕێت.

 

لێدوانی فەرمی: هیباتوڵڵا ئاخوندزادا، سەرۆكی بزووتنەوەی تاڵیبان، فەرمانی بە بەرپرسانی ئەفغانستان کردووە، یاسایەکی نوێی ئەخلاقی بەرفراوان دەربکەن کە مافەکانی ژنان کەمدەکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: یاسا نوێیەکە ڕێگری دەکات لە بەرزکردنەوەی دەنگی ژنان لەبەردەم خەڵکدا و داوایان لێدەکات هەموو جەستە و ڕووخساری خۆیان داپۆشن ئەگەر پێویستیان بە دەرچوون لە ماڵەکانیان بوو، تەنیا لە كاتی پێویستدا دەبێت بچن.

 

لەلایەكی دیکەوە: یاساكان تەنیا بۆ ژنان نییە، بەڵكو ڕێگری دەكات لە پیاوان كە شۆرت لەسەر ئەژنۆ لەبەر بكەن، هاوکات هاوڕەگەزبازی و شەڕی ئاژەڵان، ژەنینی مۆسیقا لە جەژن گشتی و غەیرە موسڵمانەکاندا دیاری دەکات.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕۆزا ئۆتونبایڤا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن لە ئەفغانستان، ئەم یاسایەی بە "دیدێکی دڵتەزێن بۆ داهاتووی ئەفغانستان" ناوبرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: