هەسەدە ژمارەیەک ئەندامی پێشووتری داعش ئازاد دەکات

شەیری بکە لە:
هەسەدە ژمارەیەک ئەندامی پێشووتری داعش ئازاد دەکات

کەمپی هۆل

ئاڤا نیوز

 

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 50 زیندانی سووری دەرکرد کە پێشووتر بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە زیندانیکرابوون. 


وێنە گەورەکە: لە زیندانەکانی هێزی سووریای دیموکرات کە سەربە ئیدارەی سەربەخۆیی کوردین لە باکوور و ڕۆژئاوای سووریا، بە هەزاران تاوانبار زیندانیکراون زۆربەیان بیانین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەنجا کەس کە تۆمەتبار بوون بە ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕۆژی دووشەممە ئازاد کران، بەبێ ئەوەی ناوی گرتووخانەکان دیاریبکرێت.


زانیاریی زیاتر: 50 زیندانی لە کۆی 1500 زیندان ئازادکراون، ئەو لێخۆشبوونە ئەو کەسانە ناگرێتەوە بەشداری ڕاستەوخۆیان لە شەڕەکاندا کردووە، تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە بە ڕەگەز سوورین.

 

باکگراوند: لە دوای شکستی داعش لە ساڵی 2019، ئیدارەی خۆسەر نزیکەی 56 هەزار کەسی سەر بە داعشی  لە هەر دوو کەمپی هۆل و ڕۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستبەسەرکردووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: