ئێران بەڵگە لەسەر دژبەرەکانی خۆی دەداتە عێراق

شەیری بکە لە:
ئێران بەڵگە لەسەر دژبەرەکانی خۆی دەداتە عێراق

غوڵام حوسێن موحسینی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئێران هیواخوازە هەماهەنگییەکی باش لەنێوان تاران و بەغدا هەبێت؛ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش دەڵێت، بەڵگەیان لەسەر لایەنە دژبەرەکانیان داوەتە بەرپرسانی دادوەریی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: غوڵام حوسێن موحسینی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و ڕایگەیاند: "بەو هاوکاری و هاوسۆزییەی لەنێوان عێراق و ئێراندا هەیە، دەتوانرێت هەموو لایەنە دژبەرەکانی تاران دادگایی بکرێن".

 

زانیاریی زیاتر: ئێران هیواخوازە هەماهەنگییەکی باش لەنێوان تاران و بەغدا هەبێت بۆ ئەوەی هیچ کردەیەکی تیرۆرستی لە عێراقەوە دژی ئێران نەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: