پووتین: لە پێشڕەوی بەردەوامین

شەیری بکە لە:
پووتین: لە پێشڕەوی بەردەوامین

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


ڤلادیمیر پووتین ڕایدەگەیێنێ، هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر هەرێمی کورسک نەبووەتە هۆی ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانیان بووەستن، وەک ئەوەی ئۆکراینا دەیویست.

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند "ئەوان ویستیان هێرشەکانی ئێمە لە ناوچە سەرەکییەکانی دۆنباس ڕابگرن. ئەنجامەکەی دیارە، ئەوان نەیانتوانی ڕێگە لە پێشڕەویی ئێمە لە دۆنباس بگرن."

وێنە گەورەکە: لە سەرەتاکانی مانگی ئابەوە کە ئۆکراینا توانیویەتی بچێتە ناو خاکی ڕووسیا، ڕووسیا هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئۆکراینا فراوانتر کردوون.

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە. لە هێرشی ڕۆژی 6-8-2024ـدا، ئۆکراینا توانی بە قووڵایی 35 کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی ڕووسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: