هەرێمی کوردستان مریشک و هێلکە هەناردەی وڵاتانی کەنداو دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 


بەهۆی ڕێگریکردن لە چوونی بەرهەمی مریشک و هێلکە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕی جێگرەوە دەدۆزێتەوە و هەنگاو دەنێت هاوشێوەی چەند بەرهەمێکی دیکەی کشتوکاڵی بۆ وڵاتانی کەنداو هەناردەیان بکات.


وێنە گەورەکە:
هەرێمی کوردستان لە یەک ساڵدا پێویستی بە 147 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام لە نێوخۆ زیاتر لە 265 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت،  پێشتر بەرهەمی زیادە هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرا، بەڵام ئێستا ڕێگری لێدەکرێت.

زانیاریی زیاتر: نرخی
كیلۆیەک مریشكی زیندوو بۆ 2500 دینار دابەزیوە، خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر دەڵێن نرخی هەر کیلۆیەک مریشک ئەوەندەیان لەسەر دەوەستێت و ئەگەر بەم نرخە بیفرۆشن زیان دەکەن.
 

لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ماوەی چوار ساڵە عێراق هەر داواکارییەکی کردبێت ڕەزامەندیمان داوە، جگە لەوەش چەندین پرۆژەمان پێشکەش کردوون، زۆر جار ڕێککەوتن کراوە،  بەڵام پێش جێبەجێکردنی پاشگەزبوونەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە: فیراس سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بۆ ساخکردنەوە بەرهەمی مریشک و هێلکەی کوردستان، هەنگاو نراوە هەناردەی وڵاتانی کەنداو بکرێن. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 1-9-2024 دوایین ڕۆژی مۆڵەتی عێراق بوو بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکان و کێڵگە پەلەوەرییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: