داواکاریی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

شەیری بکە لە:
داواکاریی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

لۆگۆی سەندیکای پارێزەران و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان

ئاڤا نیوز


داواکاری زیاتر لە 10 هەزار پارێزەر و ڕۆژنامەنووس بۆ  وەرگرتنی زەوی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان فەرمانبەری حکومی نین، بۆیە دەیانەوێ هاوشێوەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن. 

لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "داواکاری دابینکردنی زەوی بۆ پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەخرێتەڕوو."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 8 هەزار و 500 پارێزەر و دوو هەزار ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، لەلایەن سەندیکاکانیانەوە بەفەرمی نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی سوودمەند بن.

باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی،  بەهاری ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و  200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: