پزیشکیان: ئێران پێویستی بە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی هەیە

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: ئێران پێویستی بە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی هەیە

مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیێنێ، بۆ ئەوەی گەشەی ئابووری لە 4٪ـەوە بۆ 8٪ بەرز بکاتەوە، پێویستی بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی دەرەکی هەیە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتە جیاوازە بازرگانی و داراییەکانی ئێران، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووریی جیددی بووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە بەڵێنەکانی پزیشکیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵات بوو لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ لابردنی سزاکان لە سەر ئێران.

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، چارەسەری کێشەی ئابووریی وڵات پەیوەندیی بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە، دراوسێکان و ئیرانیانی دەرەوەی وڵات هەیە.

ئەوەش بزانە: پزیشکیان بەپێویستی دەزانێت جیاوازییە ناوخۆییەکانیان، کێشەکانیان لەگەڵ دراوسێکان و جیهان چارەسەر بکەن  و هەرچۆنێک بێت ئابووری پەیوەندیی بە کاروبارەی دەرەکییەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: