نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هەرزان دەبێت

شەیری بکە لە:
نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هەرزان دەبێت

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمی خواست و پڕبوونی عەمبارەکانی ئەمریکاوە هەیە، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێ و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو 31 سەنت دابەزیوە.

وێنە گەورەكە: تادێت نرخی نەوت ڕوو لە نزمییە و پێشبینییە ئابوورییەكان دەڵێن زیاتریش دادەبەزێت.

ژمارەكان وادەڵێن:

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت؛ ئەمڕۆ 81 دۆلار و 23 سەنتە و دوێنێ 81 دۆلار و 52 سەنت بوو.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئۆپیك؛ ئەمڕۆ 80 دۆلار و 80 سەنتە و دوێنێ بە 81 دۆلار و 23 سەنت بوو.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێکساس؛ ئەمڕۆ بە 76 دۆلار و 26 سەنتە و دوێنێ بە 76 دۆلار و 64 سەنت بوو

هۆكارە زانراوەكان: دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمبوونەوەی خواستی كڕینی نەوتەوە هەیە لە بازاڕەكانی جیهاندا، لەگەڵ پڕبوونی عەمبارەكانی نەوت لە ئەمریكا كە ئێستا 439 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو 2.6 ملیۆن بەرمیل زیادیكردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هەریەك لە ئەمریكا و ئۆپیك دوو گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا، كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، هەر كاتێك عەمبارەكان پڕبن و خواست لەسەر نەوت كەمبكات، نرخی نەوت دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان