ترەمپ: ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل لەناودەچێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل لەناودەچێت

وێنەی دۆناڵد ترەمپ و ئاڵای ئێران، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەڵێت ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەوا ئیسرائیل لەناودەچێت.

لێدوانی فەرمی: ترەمپ ڕەخنە لە سیاسەتەکانی جۆرج بووشی کوڕ دەگرێت و دەڵێت "ئێمە چووینە عێراق و سەری دوژمنی ئێرانمان بڕی و سەدام حوسێنمان لادا. لەکاتێکدا ئەمە بۆ ئێمە چەندین ملیار تێچووی هەبوو، خزمەتێکی گەورەمان بە ئێران کرد."

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ بە ئاماژەکردن بەوەی بەدوای دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانەوە نییە، دەڵێت: "بەڵام ناکرێت ئەوان ببنە خاوەنی بۆمبی ئەتۆم، چونکە لەم کاتەدا ئیسرائیل لەناو دەچێت." 


باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی کۆمیتەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گوتی: ئێران دەتوانێت تا کۆتایی ئەمساڵ خۆی وەک دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ڕابگەیێنێت. سەرەتای ئەم مانگەش کۆمەڵی هەواڵگریی ئەمریکی هۆشدارییان دا لەوەی ئێران "کۆمەڵە چالاکییەکی ئەنجامداون کە پێگەی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری ئەتۆمی باشتر دەکات، ئەگەر خۆی بیەوێت."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: