حکومەتی عێراق لەبارەی دۆسیەی سیخوڕیی: چەواشەکاری دەکرێت

شەیری بکە لە:
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق


ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە ناڕاستەوخۆ باس لە دۆسیەی سیخوڕیکردن لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەکات و ئاماژەی بە هەڵمەتی چەواشەکاریی داوە لەمبارەیەوە بۆ ڕێگریکردن لە کارەکانی حکومەت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت چاودێریی هەڵمەتی چەواشەکاریی بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کارەکانی حکومەت لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات، لەوانەش ئەو زانیارییە نادروست و ئاماژانەن کە هەندێکیان تۆمەتی ڕاستەوخۆی حکومەتیان لەخۆگرتبوو سەبارەت بەو پرسانەی کە ئێستا لە ژێر پێداچوونەوەی دادگاوەن.

 

زانیاریی زیاتر: حکومەت جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشێلکارییە یاساییەکان بە هەموو جۆرەکانی دەکاتەوە و کەسانێک هەن کە کار بۆ ڕاکێشانی حکومەت و سەرقاڵکردنی لە ڕێبازە نیشتمانییەکەی دەکەن لە ڕێگەی هەوڵی نائومێدەوە کە بەرامبەر ڕێکارە یاساییە ڕاستەقینەکانەوە ناوەستنەوە. باسم عەوادی واشی گوت.

 

باکگراوند: پێشتر تۆڕێکی سیخوڕی لە کۆشکی حکومی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاشکرا بووە کە کاری تۆڕەکە گوێگرتن و سیخوڕی بووە بەسەر مۆبایلی ئەندام پەرلەمانەکان و ناشرینکردنیان کە محەممەد جوحی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان سەرۆکایەتیی دەکرد و ئێستا زیندانی کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: