ئێران دیوارێک لە نێوان وڵاتەکەی و ئەفغانستان دروستدەکات

شەیری بکە لە:
ئێران دیوارێک لە نێوان وڵاتەکەی و ئەفغانستان دروستدەکات

دوو سەربازی ئێرانی لەسەر سنوور، وێنە: IRNA

ئاڤا نیوز

 

بۆ ڕێگریکردن لەکردە تاوانکارییەکانی وەکو تیرۆر و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، ئێران دیوارێک لە نێوان خۆی و ئەفغانستان دروستدەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژی دیوارەكە 300 كیلۆمەترە، بەرزیەكەی 13 مەترە و پانییەكەی 50 سانتیمەترە و لەسەر دیوارەکەش تەل و كامێرەی چاودێری جێگیر دەکرێت.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەشێك لە دیوارەكە تەواو بووە و سوپای پاسداران و بەشی ئەندازەی سەربازی وڵاتەكە سەرپەرشتی دیوارەكە دەكات.

 

لێدوانی فەرمی: سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئامانج لە دروستكردنی ئەم دیوارە ڕێگری كردنە لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و هێرشی سەربازی و پێكدادان لە سنورەكە و نەچوونی كرێكاری ئەفغانی بۆ ئێران.

 

ئەمەش بزانە: دیوارەكە لەسەر خاكی ئێران دروستدەكرێت، حكومەتی تاڵیبان هیچ بەشدارییەكی دارایی لە دروستكردنی دیوارەكەدا نییە.

 

زانیاری زیاتر: سنوری نێوان ئێران و ئەفغانستان و ئێران 921 كیلۆمەترە، بەشێكی تەلبەند كراوە و بەشەكەی تریشی دەكرێتە دیوار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ