وەزیری پەروەردە: لەم کابینەیە ڕێژەی نەخوێندەواری 8% دابەزیوە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: لەم کابینەیە ڕێژەی نەخوێندەواری 8% دابەزیوە

ژمارەیەک خوێندکاری بەشداربوو لە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەندین گۆڕانکاری گەورەیان لە کەرتی پەروەردە کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ 8% دابەزیووە. پێشتر ڕێژەی نەخوێندەواری 24% بووە و ئێستا بووەتە 16%. 


هاوکات کارەبای 74 قوتابخانە کراوە بە وزەی خۆر، ڕەزامەندی بۆ 72 قوتابخانەش وەرگیراوە.

 

زانیاری زیاتر: "ساڵی ڕابردوو شەش هەزار و 38 ناوەندی خوێندن هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە ئەنجامدراون، ئەمساڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری کراوە و هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستا و بەڕێوەبەر و قوتابخانە دەکرێت" ئالان حەمە سەعید ئەمەی گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکەی ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارەتی پەروەردە پێشکەشی کردوون وەک وەزیری پەروەردە دەیڵێت، 500 ناونیشانی کتێب لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، هاوکات دەرفەتی خوێندن بۆ 60 هەزار قوتابی ئاوارە و پەنابەران ڕەخساوە و تێکەڵ بە پرۆسەی پەرەردە کراون.

شەیری بکە لە: