وەزارەتی پەروەردە: لە کابینەی نۆیەم نزیکەی 200 قوتابخانەی نوێ دروستکراون

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە: لە کابینەی نۆیەم نزیکەی 200 قوتابخانەی نوێ دروستکراون

دیمەنی نۆژەنکردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردە، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 200 قوتابخانە دروستکراون.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بوونی چەندین ئاستەنگی دارایی، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی بایەخدان بە کەرتی پەروەردەی پەیڕەوکردووە و چەندین گۆڕانکاری بنەڕەتی ئەنجامدراون.

 

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەم کابینەیەدا تا ئێستا 155 قوتابخانە دروستکراون و تا مانگی 10ی ئەمساڵ 42 قوتابخانەی دیکەش تەواو دەبن، بەکۆی گشتی 197 قوتابخانە دروستکراون و بەبێ جیاوازی بەسەر هەموو پارێزگاکان دابەش دەبن.

 

لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی کۆیە تەرخانکراوە و لەم ڕۆژانە دەست بە نۆژەنکردنەوەیان دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: