لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت

دیمەنێک لەنێو بازاڕی هەولێر بەچۆڵی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووانی عێراق بەسەرۆکایەتیی سوودانی کۆبووەوە و بڕیاری دا بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان، ڕۆژانی 20 و 21ی مانگی 11ی ئەمساڵ قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیێنرێت.

وێنە گەورەكە: بڕیارە لە 20ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا ڕۆژانی 20 و 21ی 11-2024 قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیێنرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان.

 زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ڕاهێنانی کارمەندان بۆ پرۆسەی ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان جێبەجێ بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە: بڕیاردرا داواکارییە داراییەکان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێریی جێبەجێ بکرێن، تا بتوانرێت پرۆسەی سەرژمێری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت. لەبارەی دۆخی کۆمەڵایەتی و دارایی خێزانی عێراقیش ئامار و داتای پێویست بخرێتە بەردەست دەوڵەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: