بەها ئەعرەجی: ئەوەی دژی سوودانی دەکرێت نمایشە

شەیری بکە لە:
بەها ئەعرەجی: ئەوەی دژی سوودانی دەکرێت نمایشە

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنە سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار دەکات بەوەی گوشاری میدیایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات و پێشبینیش دەکات پارتی و سەدر و سوودانی و ڕەنگە مالیکیش لەهاوپەیمانییەکدا کۆببنەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەشێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆکییانە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی هەیە و زۆرجار هێرشی میدیاییان کردووەتە سەر، بەڵام بەگوتەی بەها ئەعرەجی ئەو هێرشە میدیاییانە نمایشە بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بگەڕێتەوە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی واز لە سوودانی بهێنێت ئەوا بەدوای هاوپەیماندا دەگەڕێت، پارتی و ڕەوتی نیشتمانی شیعە بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر نزیکن بۆ ئەو هاوپەیمانییە و لەوانەیە نوری مالیکیش بچێتە پاڵیان.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەها ئەعرەجی هەندێک لە ناکۆکییەکانی نێوانیان کۆنن و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەرکەوتوونەتەوە و پێیان وابوو کە سوودانی کەسێکی ئاساییە و  دەتوانرێت وەک بەڕێوبەرێکی گشتی بێت بۆیان، بەڵام ئەوەی قبوڵ نییە و بووە یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکان.

شەیری بکە لە: