دیمەنی یەکێک لە کۆڵانەکانی قەزای بەعاج لە نەینەوا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی سنووری پارێزگای نەینەوا بۆمبێک بە ژمارەیەک ئەندامی خێزانێکدا دەتەقێتەوە و چوار هاووڵاتی گیان لەدەست دەدەن و دوو کەسی دیکە بریندار دەبن.
وێنە گەرەکە: دوای هاتنی داعش بۆ نەینەوا و داگیرکردنی لە ساڵی 2014، بە هەزاران بۆمبی چێنراویان لە سنوورەکە دانا بۆ ئەوەی سوپای عێراق و پێشمەرگە بکەنە ئامانج، تاوەکو ئێستاش ناوە ناوە یەکێک لەو بۆمبانە بە هاووڵاتییەکدا دەتەقێتەوە و دەبنە قوربانی.
چیرۆکی سەرەکی: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 01-09-2024 لە گوندێکی سنووری قەزای بەعاج لە نەینەوا بۆمبێکی چێنراو، کە پاشماوەی ڕێکخراوی داعش بووە و بەجێماوە بە خێزانێکی ناوچەکەدا دەتەقێتەوە، چوار هاووڵاتی کە ئەندامی یەک خێزانن گیان لەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو خێزانە بەڕەگەز عەرەبن و تەرمی چوار کەسەکە گواستراوەتەوە پزیشکی دادی موسڵ."
باگراوند: قەزای بەعاج لە پارێزگای نەینەوایە و زۆرینەی دانیشتوانەکانی عەرەبی سوننەن، ساڵی 2017 لەلایەن سوپای لە دەستی داعش ئازاد کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردوو جووتیارە کوردەکەی سنووری سەرگەڕان ئازاد کران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
23 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتووان دەست پێدەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت هاووڵاتییان لە نزیک بارەگای گرووپە چەکدارەکان دووربکەونەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە دەستدەدات