مانگی ڕابردوو چوار کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

شەیری بکە لە:
مانگی ڕابردوو چوار کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری کۆڵبەری دەکەن، وێنە: ماڵپەڕی هەنگاو

ئاڤا نیوز


ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەریدەخات، لەماوەی مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 15 کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون.

وێنە گەورەکە: هەزاران هاونیشتمانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کاری کۆڵبەری دەکەن، بەردەوامیش دووچاری ئاستەنگ و هەڕەشە دەبنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماری مانگی هەشتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی بڵاوکردەوە، 85.5٪ی ئەوانەی بوونەتە قوربانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە چوار کوژراو و 11 بریندار لەو مانگە هەبووە، سێ کوژراو و 10 بریندار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بووە، بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ لە ناوچەی ئورمییە کۆڵبەرێک کوژراوە و یەکێکیش بریندار بووە، لەو ئامارەی خراوەتەڕوو 13 کۆڵبەریان لە سنووری پارێزگای سنە بوون.

باکگراوند: ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو دەریدەخات لەمساڵدا، زیاتر لە 46 کۆڵبەر کوژراون و 261 کۆڵبەریش بریندار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: