تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیل لە تونێلێکی غەززە دۆزرانەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیل لە تونێلێکی غەززە دۆزرانەوە

دیمەنی توونێلێکی غەززە، وێنە: سۆشێال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

لەكاتی گەڕان و پشكنینی سوپای ئیسرائیل دا لە كەرتی غەززە، تەرمی شەش بارمتە دۆزرانەوە یەكێكیان ئەمریكییە.

 

وێنە گەورەكە: ئیسرائیل تیمێکی تایبەتی بۆ دۆزینەوەی بارمتەکانی دەستی حەماس پێکهێناوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانە چەند بارمتەیەک ڕزگار بکەن و تەرمی چەند کەسێکی دیکەش بدۆزنەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پشكنینی ورد بۆ ئەو تەرمانە كراوە پێنجیان ئیسرائیلین و یەكێكیان ئەمریكییە.

 

ئەمشە بزانە: تەرمەكان لە تونێلێکی ناوچەی ڕەفعەت لە كەرتی غەززە دۆزراونەتەوە و دواتر پشكنینی وردیان بۆ دەکرێت.

 

باکگراوند: ڕزگاركردنی بارمتەكان یەكێكە لە خاڵەكانی ڕەشنوسی ڕێككەوتنی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێک نەكراوە.

شەیری بکە لە: