بارانبارین ڕێگای 30 گوندی ئاکرێ دادەخات

شەیری بکە لە:
بارانبارین ڕێگای 30 گوندی ئاکرێ دادەخات

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بارانبارین لە ئاکرێ پردێک ڕووخاوە و بەو هۆیەوە ڕێگای 30 گوندی سنووری قەزاکە داخراوە.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو، پردی گەشکا کە ڕێگای سەرەکی 30 گوندە لە سنووری ئاکرێ ڕووخاوە و  ڕێگای ئەو گوندەکانیش داخراون.

 

زانیاریی زیاتر: لە دوو ڕۆژ ڕابردوو بارانبارین و هەورەبرووسکەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکیش لافاو دروستبوو؛ لە مێرگەسۆر زۆرترین و لە کەلار کەمترین ڕێژەی باران باریوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانت: کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلی بارانبارین تاوەکو نیوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری لافاو و کۆبوونەوەی ئاو دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ