ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی ڕەشنووسی یاسای خۆپیشاندان تەواوکرا

شەیری بکە لە:
ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی ڕەشنووسی یاسای خۆپیشاندان تەواوکرا

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز
 

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان ئامادەکرد و، ڕەشنووسەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکردەوە.

 
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکییەوە، ماوەی 19 ساڵە لە دەرچوواندنی یاسای خۆپیشاندان سەرکەوتوو نەبووە، ئەو ڕەشنوسەی ئێستاش هەیە بەهۆی ئەوەی کراوە بە مەرج کە خۆپیشاندان دەبێت مۆڵەتی بۆ وەربگیرێت، لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 31-8-2024 لیژنەکەیان گفتوگۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپێشاندان کردووە و ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوودا بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
 

لەلایەکی دیکە: ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: ڕەشنووسی یاسای خۆپیشاندان پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە و پەسەندکردنی بەو شێوازەی ئێستا، پاشەکشەیە لە ئازادی ڕادەربڕین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: