ئۆکراینا: درۆنە ئێرانییەکان "لەخۆیانەوە" دەکەونە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا: درۆنە ئێرانییەکان "لەخۆیانەوە" دەکەونە خوارەوە

یەکێک لەو درۆنە ئێرانییانەی لە خاکی ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە، سەرچاوە: france24

ئاڤا نیوز

ئۆکراینا دەڵێت بەشێک لە درۆنە ئێرانییەکان کە ڕووسیا لە شەڕدا بەکاریان دەهێنێت، لە خۆیانەوە دەکەونە خوارەوە.

وێنە گەورەکە: لەدوای هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی کورسک لە ڕووسیا، سوپای ڕووسیا هێرشەکانی خۆی زیاتر کردووە و درۆنی زیاتر لە هێرشەکاندا بەکار دەبات. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر هەشت ناوچەی ئۆکراینا 24 درۆنی خستوونەتە خوارەوە.

زانیاریی زیاتر: سوپاسی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەش کردووە، 25 درۆنی جۆری شاهید کە دروستکراوی ئێرانن، لە خۆیانەوە و بەبێ دەستێوەردانی هێزەکانی ئۆکراینا کەتوونەتە خوارەوە.

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، سوپاسی ڕووسیاش لە شەڕەکەدا پشت بە مووشەک و  درۆنی ئێرانی دەبەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: