چین بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا سنوورەکانی ژاپۆن دەبەزێنێت

شەیری بکە لە:
چین بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا سنوورەکانی ژاپۆن دەبەزێنێت

لە ساڵی ڕابردووەوە چین 23 جار سنووری ئاویی ژاپۆنی بەزاندووە، وێنە: عەرەبییە

ئاڤا نیوز


کەشتییەکی هێزی دەریایی چین دەچێتە ناو ئاوەکانی ژاپۆن و ناڕەزایەتی ئەم وڵاتەی لێدەکەوێتەوە.

وێنە گەورەکە: بەرزبوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە نزیک ژاپۆن و دەوروبەری تایوان لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە هۆی نیگەرانی تۆکیۆ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن نیگەرانی و ناڕەزایەتیی تووندی خۆی لەم ڕووداوە بە بەرپرسانی باڵیۆزخانەی چین ڕایگەیاندووە و دەڵێت: کەشتییەکە لە کەنارەکانی کاگۆشیما لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بینراوە. 

زانیاریی زیاتر: سەرەتای ئەم هەفتەیەش فڕۆکەکانی چین بەسەر ئاسمانی ژاپۆن فڕیبوون کە بووە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ژاپۆن. 

ئەمەش بزانە: لە ساڵی ڕابردووەوە دەیەمین جارە کەشتییەکی ڕووپێوی دەریایی چینی بە ئاوەکانی ژاپۆندا تێپەڕێت، هەروەها 13هەمین جارە ژێردەریایی و کەشتییە هەواڵگرییەکانی دیکەی کۆکردنەوەی زانیاریی بچنە ئاوەکانی ژاپۆن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: