هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی دەستپێکردەوە

شەیری بکە لە:
هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی دەستپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، وێنە: reuters

ئاڤا نیوز
 
لەدوای وەستانی بەشێک لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند و لیژنەی لێکۆڵینەوەش لەبارەی دواکەوتنی گەشتەکان پێکهێنرا.
 
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی بوونی ژمارەیەک گەشتی زۆر و نائاسایی و هەروەها گەشتی پێچەوانە، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا وەستان.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕاگەیاند.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەزاق موحێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا بە سەرۆکایەتی بریکاری کارگێڕی وەزارەتەکەی، بەمەبەستی دیاریكردنی بارودۆخی دواكەوتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: