لە دوو ڕۆژدا لە غەززە 89 كەس كوژراون

شەیری بکە لە:
لە دوو ڕۆژدا لە غەززە 89 كەس كوژراون

دیمەنێکی غەززە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە كەرتی غەززە 89 كەس كوژراون، 205 برینداریش ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.


وێنە گەورەكە: ئاڵۆزی و پێكدادانەكان لە كەرتی غەززە چڕتر بوونەتەوە، تادێت بۆردوومان زیاتر دەبێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین كەس كوژراون و برینداربوون، دەیان باڵەخانەش تێكچوون.


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند:"لە دوو ڕۆژدا دەیان بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون و تیمەكانیان بەردەوامن لە چارەسەركردنی تەندروستی و پێدانی دەرمان و تیماركردنی بریندارەكان".


ژمارەكان وادەڵێن: ژمارەی گیانلەدەستدان لە كەرتی غەززە گەیشتە 40 هەزار و691 كەس و 94 هەزار و 60 كەسیش برینداربوون.


ئەمەش بزانە: لە سەرەتای شەڕەوە لە كەرتی غەززە، 892 سەربازی ئیسرائیل كوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: