ترەمپ: كامالا هەڕەشەیە بۆ سەر دیموكراسی

شەیری بکە لە:
ترەمپ: كامالا هەڕەشەیە بۆ سەر دیموكراسی

ترەمپ و کامالا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، كامالا هاریس لاوازترین بەربژێری سەرۆكایەتییە لە مێژووی سەرۆكایەتی ئەمریكا.


وێنە گەورەكە: جارێكی دیكە دۆناڵد ترەمپ، هێرشی كردەوە سەر كامالا هاریس و بە كەسێكی لاوازی دەزانێت و بە بەرپرسی كێشەكانی ئەمریكای دەزانێت، بەتایبەتی پرسی سنوور و كۆچبەرەكان.


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترمپ، بەربژێری كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا لە ئێكس نوسیویەتی:"كامالا هاریس لاوازترین بەربژێری سەرۆكایەتییە لە مێژووی سەرۆكایەتی ئەمریكادا و هەڕەشەیە بۆ سەر دیموكراسی و ئازادی.


زانیاریی زیاتر: ترەمپ نوسیویەتی: كامالا ڕێگەی بە ملیۆنان كەس داوە لە سنوورەكان بپەڕنەوە بۆ ناو ئەمریكا و ئێستا زۆربەیان لە زیندانەكان و دامەزراوە دەروونییەكاندان، ئەمەش زیانێكی گەورەی بە وڵاتەكەمان گەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ