لە تورکیا مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

شەیری بکە لە:
لە تورکیا مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

لافاوی ساڵی 2021 لە تورکیا - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی تورکیا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، باران و زریانێکی تووند کە مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت ڕۆژئاوای تورکیا دەگرێتەوە.


وێنە گەورەکە: لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا، چەند ڕۆژێکە بارانی بەخوڕ شارەکانی تورکیای گرتووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت لە ناوچەکانی  باکووری مەڕمەڕە و بەشی ڕۆژئاوای قەرەدێنیز و ئەرزەڕوم لافاو دروست ببێت.


لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر. د. ئۆرهان شێن ڕاوێژکاری کەشناسی گوتی: کەشوهەوای ئیستەنبووڵ سەخت دەبێت لەگەڵ هەورە بروسکە، پێشبینی دەکرێت لەدوای نیوەڕۆوە بارانبارین لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە دەوروبەری باکووری ڕۆژئاوا بەخوڕ ببارێت.


ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەکرێت هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پلەی گەرمیدا ڕوونەدات و لە دەوروبەری پلەی گەرمی ئاسایی وەرزیدا بمێنێتەوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: