بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا لە بارەی وەستانی گەشتەکان بۆ ئاڤا نیوز قسە دەکات

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا لە بارەی وەستانی گەشتەکان بۆ ئاڤا نیوز قسە دەکات

فڕۆکەخانەی بەغدا - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا دەڵێت ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکەوە چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی بەغدا وەستان، بەڵام ئێستا ڕەوشەکە ئاسایی بووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: حارس عوبەیدی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی بوونی ژمارەیەک گەشتی زۆر و نا ئاسایی و هەروەها گەشتی پێچەوانە، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا وەستان.


زانیاریی زیاتر: لەبارەی هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی گەشتەکان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا دەڵێت: یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی کێشەی هەبوو، بۆیە ئەمەش بەشێک بوو لە گرفتەکە، بەڵام ئێستا دۆخی گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرانەوە، قەرەباڵغیەکی زۆری گەشتیاران دەردەکەوێت و بەشێکیان لەگەڵ پۆلیسی فرۆکەخانە دووچاری ڕووبەڕووبونەوە دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: