بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە قۆناغی کۆتایی دایە

شەیری بکە لە:
بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە قۆناغی کۆتایی دایە

سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ. وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی پەروەردەی گشتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا لیستەکە بگەڕێنەرێتەوە وەزارەتی پەروەردە.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکوەزیران بارزانی، بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە و بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە.

 

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەڕێگەی پەروەردەی قەزاکانەوە وردبینی لە لیستی ناو و بڕوانامەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت  و دەبێت تاوەکو 5-9 لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی:"لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە پێکهاتووە، کە تاوەکو 10-9 دەبێ هەموو ڕێکارەکان تەواو بکات و لیستی ناوەکان ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت بکرێت، لەگەڵ دەستپێكی وەرزی نوێی خوێندن کارەکانی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ تەواو دەبێت".

شەیری بکە لە: