بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی وەزارەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی وەزارەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە

دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز  


پرۆسەی کارکردن لەسەر فۆڕمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران و مامۆستایان بەردەوامی هەیە، وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە، بەر لە 18-9-2024 فۆڕمەکان بگەیەننە ئەنجوومەنی وەزیران.


لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت: لە 17-7 وەزارەتی شارەوانی ئاگاداری هەموو وەزارەتەکانی کردووەتەوە، دەبێت بەر لە 17-9 هەموو فۆڕمەکان بگەنە ئەنجوومەنی وەزیران، هاوکات ئاگاداری شارەوانییەکان کراوەتەوە دەبێت تا ئەو وادەیە زەوی تەرخانکراویان ئامادە بێت و ئەوانیش بنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.


زانیاریی زیاتر: "ئەو پرۆسەیە کاتی پێویستە و وردبینی زۆری دەوێت، بەڵام هەموو هەوڵێک لە پێناو ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران کۆتایی پێبێت". سەربەست مەولود ئەمەی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەڕۆژی حەوتی ئابەوە پرۆسەی گەڕاندنەوەی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەستیپێکردووەو  بەردەوامی دەبێت.


باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی، ڕۆژی 27-3-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: