تورکیا سەروەت و سامانی 58 کەس بلۆک دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا سەروەت و سامانی 58 کەس بلۆک دەکات

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز 


ڕۆژنامەی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوەکانی پەکەکە و گولەنییەکان، دەست بەسەر ماڵ و موڵکی 58 کەس دا گیراوە.


وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارەی حکومەتی تورکیا لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە بەردەوامە لە کەمکردنەوەی توانا لۆجستی و مرۆییەکانی ئەو رێکخراوانەی کە بە مەترسی و "تیرۆریست"یان دەزانێت بۆ وڵاتەکەی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بە واژۆی عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا و مێهمێت شیمشێک، وەزیری دارایی و خەزێنە تورکیا، سەروەت و سامانی 58 ئەندامی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان" بلۆککراون.


زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو لیستەی ڕۆژنامەی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە: سەروەت و سامانی 15 ئەندامی سەر بە پەکەکە، پێنج ئەندامی سەر بە مەکەپە و 20 ئەندام و 18 قەوارەی سەر بە گولەنییەکان بلۆککران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: