هێشتا هیچ کەسێک فۆڕمی بۆ پۆستی ڕێکخەری گۆڕان پڕ نەکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
هێشتا هیچ کەسێک فۆڕمی بۆ پۆستی ڕێکخەری گۆڕان پڕ نەکردووەتەوە

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز  


بڕیارە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو، بزوتنەوەی گۆڕان ڕێکخەرێک هەڵبژێرێت، ئاڤا نیوز زانیویەتی هێشتا هیچ کەسێک بۆ پۆستی ڕێکخەر فۆڕمی پڕ نەکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: بزوتنەوەی گۆڕان لەوەتەی لە ساڵی 2009-ەوە دروستبووە، دوو ڕێکخەری هەبووە و سێجار بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراقی کردووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هەڵسوڕاوێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی 5-9 سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی هەڵبژێردرێت و ڕۆژی 7-9 ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت.


زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: تا ڕۆژی پێنجشەممە کەس فۆڕمی بۆ پۆستی ڕێکخەری گۆڕان پڕ نەکردووەتەوە، بەڵام بەربژێری بەهێز بۆ ئەو پۆستە (دانا ئەحمەد مەجید) پارێزگاری پێشووی سلێمانییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئاڤا نیوز بڵاویکردەوە: یەکێک لەوانەی ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی ڕێکخەری گۆڕانی هەیە، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئێستایە.


باکگراوند: لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی نیشتیمانی بەست، بەرپرسی مەکۆکان لە کوردستان هەڵبژێردراون، دوای هەڵبژاردنی جڤات خانەی ڕاپەڕاندن پێکدەهێنرێت و ئەو خانەیە ڕێکخەری گشتی هەڵدەبژێرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: