بانکی ناوەندیی بەشداریی بانکە عێراقییەکان لە حەواڵەی دەرەكی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی بەشداریی بانکە عێراقییەکان لە حەواڵەی دەرەكی ڕادەگەیێنێت

دۆلاری ئەمریکی - وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


بانکی ناوەندیی عێراق لە نیویۆرک دەستپێکردنی قۆناغی نوێی کارەکانی حەواڵەی دەرەکی بە بەشداری 13 بانکی عێراقی ڕاگەیاند، لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی دراو و ئاسانکاری بۆ کارەکانی حەواڵەی نێودەوڵەتی.


وێنە گەورەكە: شاندی بانکی ناوەندیی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی و کۆمەڵێک کۆمپانیا و بانک ئەنجامدا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت ئەم هەنگاوە دوای گەیشتنە بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمەکانی ڕێکخستنی کارەکانی حەواڵەی دەرەکی کە خۆی دەبینێتەوە لە مامەڵەکردن بە دراوەکانی یۆرۆ و یوانی چینی و ڕوپیەی هیندی و درهەمی ئیماراتی.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: