هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیان لە ژنان کردبوو، ئاسایشی هەولێر دەستگیری کردن
- کوردستان
- 30 ئاب
وێنەی دەستگیرکراوەکان - ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە بەناوی سەنتەری جوانکارییەوە هەڕەشەیان خستبووە سەر ژیانی چەند ژنێک.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا ئاسایشی هەولێر چەند جارێک هاونیشتمانیانی ئاگادار کردووەتەوە، لەکاتی بوونی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لەسەر ژیانیان ئاسایشی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوو کەسیان دەستگیرکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەژمارێکی ساختەیان داناوە بەناوی "سەنتەری جوانکاری سام"، لەڕێگەی ئەو هەژمارەوە وێنە و ڤیدیۆی چەند ژنێکیان لای خۆیان تۆمارکردووە، دواتر هەڕەشەی ئەوەیان لە ژنەکان کردووە، ئەگەر پارە نەدەن ڤیدیۆکانیان بڵاودەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دوای لێکۆڵینەوەی ورد، ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (أ ، ج ، م) و( هـ ، أ ، م) ئاشکرا بوون و بەهەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران) دەستگیر کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاسایشی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداری پەیوەندیەکانیان بن، هەر بابەتێک پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی خۆیانەوە هەیە بۆ هیچ کەسێکی ڕەوانە نەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە