یەكێك لەو كچە ئێزدیانەی لە تەمەنی سێ مانگی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێنراوە بە كەسوكاری شاد بووەتەوە
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری دۆسیەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی ئەو ئێزدییانەی بێسەروشوێن کراون، گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی 30 ئابی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنان دیاریکردووە و تائێستا ژمارەیەكی زۆر ئێزدی بێسەروشوێنن.
لێدوانی فەرمی: خەیری بۆزانی، سەرپەرشتیاری دۆسیەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئێمە ژمارەیەکی زۆری ئەو ژنە ئێزدییانەی چەکدارانی داعش ڕفاندوونی ئێستا لە کەمپی "هۆل"ن لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوا جگە لەوەی بۆ دۆزینەوەیان هیچ ئاسانکارییەکمان بۆ ناکەن، لە هەمان کاتدا کێشەمان بۆ دروست دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری نوسینگەی ڕزگاربووانی دەستی داعش دەریدەخات، ئەو کاتەی چەکدارانی داعش شنگال و گوندەکانی دەورووبەریان داگیرکرد، شەش هەزار و 417 ژن و پیاویان ڕفاند، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 548 کەسیان ژن و کچ بوون. توانرا سێ هەزار و 579 ژن و پیاو و منداڵ ڕزگار بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 10 ساڵ، هێشتا دوو هەزار و 596 ژن و پیاوی ئێزدی ڕفێنراو چارەنووسیان نادیارە، لەو ژمارەیە هەزار و 233 کەسیان ژن و هەزار و 363 کەسیان پیاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە