هاریس لە ڕاپرسییەکان لە پێش ترەمپە

شەیری بکە لە:
هاریس لە ڕاپرسییەکان لە پێش ترەمپە

ترەمپ و هاریس

ئاڤا نیوز 


هاریس پاڵپشتییەکی بەرچاوی بەدەستهێناوە بەتایبەت لەنێو ژناندا، بە ڕێژەی 13% جیاوازی لەنێوانیان هەیە و پێش ترەمپ کەوتووە.


وێنە گەورەکە: لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کە هاریس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێر کردووە، ڕێژەی پاڵپشتیی هاریس بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئومێدێکی باشی داوەتە دیموکراتەکان. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، هاریس پاڵپشتییەکی بەرچاوی لەنێو ژنان بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا ترەمپ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی لە نێوان پیاوان و دەنگدەرانی سپی پێستدا، ئێستا ڕێژەی پاڵپشتی خەڵک بۆ هاریس گەیشتووەتە 45% بەرامبەر بە 41% بۆ ترەمپ.


لە لایەکی دیکەوە: لە پرسە ئابوورییەکاندا 45%ی خەڵک ترەمپ بە باشتر دەزانن و لەبەرامبەردا تەنیا 36%ی خەڵک هاریس بە باشتر دەزانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: