گرافیکی ئاڤا نیوز
(١)
پێش دووساڵ لەومەوبەر کەسێک بە ناوی (نوور زوهێر) بە ڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی هەموو دەزگاکانی حکومەت و دەسەڵاتدارانی باڵای عێراقەوە، پێنج ملیار دۆلاری حکومەتی دزی. ئەو ڕووداوە کۆمەڵگەی عێراقی شۆک کرد و تەنانەت ناوی (نوور زوهێر) بووە ترێندی میدیا عێراقی و جیهانییەکان و وەک "دزی سەدە" ناودێرکرا.
ئەوکات دەسەڵاتدارانی عێراق و دەسەڵاتی دادوەریی بۆ کڕینەوەی ئابڕووی دەوڵەتەکەیان، هەر زوو (زوهێر)یان خستە زیندانەوە و بڕیاری ئەوەیان دا لە دادگاییەکی ڕوون و ئاشکرا و لە بەرچاوی زوومی میدیاکانەوە دادگایی بکەن و تووندترین سزای بەسەردا بسەپێنن، تاوەکو هیچ کەس و بەرپرسێکی دەوڵەت نەتوانێت و زاتی ئەوە نەکات تاوانی هاوشێوە بکات. بەڵام ئەمە هەرگیز ڕووی نەدا، بەڵکو زوهێر بە هەڕەشەیەک دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتی شیعەی هەژاند و گوتی: "ئەگەر ئازادم نەکەن، ئەوا ناوی هەموو ئەو گەورە بەرپرسانە دەهێنم، کە لە کەیسی دزییەکەدا هاوبەشم بوون."
هەڕەشەکەی زۆری نەخایاند و بە پەرجوویەک دەرگای زیندانەکە کرایەوە و زوهێر لە زیندان دەرچوو و سواری ئۆتۆمێلێکی جامڕەش کرا و بەرە و فڕۆکەخانە بەڕێ کرا و لەوێوە فڕۆکەیەکی تایبەت هەڵیفڕاند بەرەو بەیرووت.
(2)
دوای تێپەڕینی دووساڵ لە ڕوودانی "دزیی سەدە" و ئابڕوبردنی ناو و ناوبانگی دەوڵەتی عێراق لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە، دوو هەفتە لەمەوبەر میدیای عێراقی دڵی زوهێریان ڕەنجاند و باسوخواسی دزیی سەدە و نغرۆبوونی عێراق لە گەندەڵی بووە باسی گەرمی میدیاکانی عێراق، ئەمەش زوهێری دزی سەدەی هێنایە سەر شاشەی گەورەترین تەلەفیزیۆنی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق و ژێر بەڕەی هێنایە سەر بەڕە و جارێکی دیکە ئابڕووی دەسەڵاتدارانی شیعە و حکومەتی عێراقی برد و گڕی لە کۆمەڵگەی عێراقی بەردا. گوتی: "عێراق لە دەستی کۆمەڵێک گەورە دزی گەندەڵدایە، ئەو دزییەی ئێمە کردمان بۆ خۆمان نەبوو، بەڵکو ئێمە تەنیا کارەکتەری بچووک و جێبەجێکاری ئەو دزییە بووین. ئەگەر دەسەڵاتی دادوەریی عێراق سەربەخۆیە، با ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا من دادگایی بکات، ئەوکات ناوی دەیان بەرپرسی باڵای حکومی و سەربازی و ئایینی دەهێنم".
ئەم قسانە تووڕەییەکی گەورەی عێراقییەکانی بەرامبەر دەوڵەتەکەیان بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت بووە هۆکاری ئەوەی دەسەڵاتی عێراقی فشار لەسەر کەناڵی ئەلشەرقییە بکەن بۆ سڕینەوەی چاوپێکەوتنە تەلەفیزیۆنییەکەی نوور زوهێر. چەند ڕۆژێک دوای ئەو لێدوانە هەڕەشەئامێزە، زوهێر لە ڕووداوێکی تەمومژاوی و پڕ لە پرسیاردا لە بەیرووت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بە سەختی بریندار بوو.
(3)
لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی زوهێر و برینداربوونی بە ڕووداوی هاتووچۆ، زۆر لە ڕوودوای کەیسی گەندەڵیی شاڕڵ پاسکوا دەچێت، کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا وهزیری ناوخۆی فەڕەنسا بوو.
پاسکوا و چهند كهسێكی دیکەی نێو نوخبهی دەسەڵاتی سیاسی فهرهنسی ملیاران دۆلاریان له سهدام حوسێن وهرگرتبوو، ئهمه جگه لهوهی له گهندهڵییهكی زۆردا تێوە گلابوون، بەڵام كاتێك ویسترا دۆسیهی گهندهڵییان بجووڵێنرێت، هەر زوو پاسكوا ههتا سهر تهلهفیزیۆن گوتی:" لهگهڵ مندا، ههموو بهلهمهكه نغرۆ دهبێت."
مهبهستی ئەو له نغرۆبوونی بهلهمهكه لەگەڵ خۆیدا، هیچی دیکە نەبوو جگە لە نغرۆبوونی دهوڵهت. بۆیە ههر خێرا، دۆسیهكهی دیزهبهدهرخۆنه كرا و هەرگیز نەخرایەوە بەر با.
هەڕەشەکانی زوهێر بۆ دەسەڵاتی عێراق هەمان پەیامی پاسکوا بوو بۆ دەوڵەت. زوهێر بە ئاشکرا گوتی:"لەگەڵ مندا هەموو دەوڵەت نغرۆ دەبێت."
جیاوازی پاسكوا لهگهڵ زوهێر تەنها ئهوهیه ئهو نهكوژراو به مردنی سروشتی دهربازبوو. بهڵام زوهێر به ڕووداوی هاتووچۆ و تەنانەت ڕەنگە سبەی به چهقۆ و فیشەک بیكوژن بۆ ئەوەی دهوڵهت نغرۆ نهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
59 خولەک لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
- بیروڕا
- 21 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا