سوپای ئیسرائیل كوژرانی سێ چەكداری حەماسی لە كەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل كوژرانی سێ چەكداری حەماسی لە كەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل لە سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە کەرتی ڕۆژئاوا، کوژرانی سێ چەکداری بزووتنەوەی حەماس ڕادەگەیەنێت.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەشێک لە سەربازەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو كەرتی ڕۆژئاوا و لەناو كەمپەكاندا بەدوای چەكدارانی حەماس دەگەڕێن.

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسڕائیل كوژرانی بەرپرسی بەتالیۆنی كەتیبەكانی قەسامی لە كەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و ئۆپەراسیۆنەكەشیان بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵاوە ڕایگەیاند، ئەمریكا بە بێدەنگی پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە كەرتی ڕۆژئاوا و باشووری لوبنان دەكات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی حەماس و حیزبوڵڵا.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ویسام حازم، سەرۆكی چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەی جنین كەمێک پێش ئێستا كوژرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: