تورکیا 100 کەس بە تۆمەتی ئەندامیەتیی داعش دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا 100 کەس بە تۆمەتی ئەندامیەتیی داعش دەستگیر دەکات

هەڵمەتی دەستگیرکردن لە تورکیا، وێنە: DHA

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی یەک هەفتەدا لە توركیا 100 كەس بە تۆمەتی ئەندامیەتی دەوڵەتی ئیسلامی دەستگیركران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

 

وێنە گەورەكە: لەسەرەتایی مانگی ئابەوە حكومەتی توركیا هەڵمەتێکی گەورەی لەسەرتاسەری وڵاتەكە  دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێكراوان و لایەنگرانی داعش، تا ئێستا زیاتر لە 500 كەس بەتۆمەتی ئەندامیەتی ئەو ڕێكخراوە دەستگیركراون.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی:” هەڵمەتە نوێكە لەسەرتاسەری وڵاتەکە ئەنجامدراوە، بەتایبەتی لە ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ و شارە گەورەكانی دیكە.

 

ئەمەش بزانە: لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023ەوە، زیاتر لە سێ هەزار و 600 کەس بە گومانی ئەوەی پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەو گرووپە جیهادیانە دەستگیرکراون.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئەو  زانیاریانەی كە لە میدیا ناوخۆییەكانی توركیا بڵاوكراونەتەوە، دوو لەو كەسانەی كە دەستگیركراون ئەنجامدەری هێرشەكەی هۆڵی شارەوانی كرۆكوسی مۆسكۆ بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: